رووسیا ئۆکراینا هەوڵی داوە چەكی کیمیاوی بەكاربهێنێت

رووسیا ئۆکراینا هەوڵی داوە چەكی کیمیاوی بەكاربهێنێت

پەیامی کورد... رووسیا ئۆکراینا هەوڵی داوە چەكی کیمیاوی بەكاربهێنێت

باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا بڵاوی كردەوە: ئۆكرانییه‌كان ویستوویانه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ غازی قه‌ده‌غه‌كراوی فۆسجین به‌سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌یاندا به‌ربده‌نه‌وه‌.

ڕاشگەیاندراوە: ئۆکرانییەکان پلانیان هەبوو بە چەکی کیمیاوی لە چەند ناوچەیەکەوە هێرش بکەنە سەر سوپای رووسیا، بەڵام پیلانەکەیان شکستیهێناوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: سوپای ئۆکرانیا پیلانی هەبووە گازی (فرۆسیجین)، کە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک غازێکی کوشندە و قەدەغە ناسراوە، دژی رووسیا لە دۆنباس بەکاربهێنێت، بەڵام سوپای رووسیا شکستی بەپلانەکەیان هێناوە.

باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كردوە: ئۆکرانییەکان ویستوویانە غازی قەدەغەکراوی فۆسجین لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسەر سوپای رووسیا بەربدەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە