پرسی  سوریا ئەمریکا و ڕوسیا کۆ دەکاتەوە

پرسی  سوریا ئەمریکا و ڕوسیا کۆ دەکاتەوە

پەیامی کورد … پرسی  سوریا ئەمریکا و ڕوسیا کۆ دەکاتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەردوو وڵاتانی ئەمەریکا و روسیا لەسەر پرسی سوریا لە جنێڤی پایتەختی سویسرا کۆببنەوە.

ئاژانسی فەرمی سویسرا بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو هەردوو شاندی ئەمەریکا و روسیا لە جنێڤ کۆدەبنەوە و لەبارەی پرسی سوریا گفتوگۆدەکەن.

بڕیارە برێت ماکگۆرک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروبارئ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا بکات و سەرگی ریباکۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاش سەرۆۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات.

ئەو کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە، تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بۆ هێرشکردنەسەر رۆژئاوای کوردستان زیادکردووە و لەلایەکی دیکەوە روسیا داوا لە بەڕێوەبەرایەتی  خۆسەر لە رۆژئاوا دەکات، کە لە گەڵ رژێمی سوریا دەست بە دیالۆگ بکەن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە