پەیامی کورد ... کەرتی غەزە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە بوردمان کرا
فڕۆكە شەڕکەرەکانی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك ناوچەی كەرتی غەززەیان بۆردومان كردووە پاش ئەوەی چەكدارە فەڵەستینییەكان چەند موشەكێكیان گرتۆتە باشوری ئیسرائیل.
ئەو هێرشانەی ئیسرائیل، دامەزراوەیەكی دروستكردنی موشەك و نێوەندەكانی مەشق و ڕاهێنانی بزووتنەوەی حەماسییان كردبووە ئامانج، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژەی پێكراوە.
میدیای فەڵەستینییەكان دەڵێن، لە ئاكامی ئەو هێرشانە، پەنجەرەی باڵەخانەو خانوبەرەكان لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە شكاون، دوو كەسیش برینداربوونە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، موشەكەكانی فەڵەستینییەكان شاری عەسقەلانیان كردبووە ئامانج، بەڵام بەرگری ئاسمانی ڕێی گرتووە لەوەی موشەكەكان بتوانن بگەنە شارەكەو هەر لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە