پەیامی کورد ... هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە نزیکانی شەو دا ، یەکێکی دیکە لە توونێلەکانی حزبۆڵڵایان لە سنووری لەگەڵ لۆبنان دا دۆزیەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم توونێلە لە گوندی ڕامیعە ، لە باشووری لۆبنان بەرەو ئیسرائیل هەڵکەندراوە و لە سنوورەکەش دەرباز بووە . لە ڕۆژان داهاتوودا ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێک بۆ تێکدان و ڕووخانی ئەم توونێلە بەرناڕێژی دەکات .
ڕاگەێندراوی پەیوەند بەم بابەتە بە هێزەکانی پاراستنی سۆڵح و ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لۆبنان ڕاگەێندراوە .
دەزگای هەواڵنێری هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " بە زوویی تەواو دەبێت ، لە بەر ئەوەی کە هەموو توونێلەکانی حزبۆڵڵا کە سنوورەکانی ئیسرائیل دەبەزێنن ناسێندراون و دۆزراونەتەوە . ئاماژە دراوە کە ئەرتەش هەروەها لە سەر ژمارەیەک لە ساخت و سازە ژێرزەوینییەکانی کە لە ناو خاکی لۆبنان دا ئەنجام دەدرێت چاودێری دەکات .
ئیسرائیلییەکان زیاتر لە سێ حەفتەیە کە ئۆپراسیۆنی " سپەری باکووری " یان دەست پێ کردووە کە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە ، پووچەڵکردنەوەی هەموو توونێلە ژێرزەوینییەکانە کە بە باوەڕێ ئەوان بە ئامانجی ڕاگواستنی میلیشیا سەربازییەکان بۆ ناو دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسرائیلە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە