پەیامی کورد ... پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق لە چوونی دەیان تیرۆریستی داعش بۆ پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە "الاتجاه پرس"، جاسم محەمەد بەیاتی سەرکردە و پەرلەمانتاری پێشووی جبهەی تورکمانی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وێرای ئاماژەدان بەوەی کە پارێزگای کەرکووک کەوتوەتە بەر شاڵاوی مەترسی تیرۆریستانی داعش ، ووتی: بە گوێرەی زانیارییەکان دەیان تیرۆریستنی داعش بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی خراپکارانە و تیرۆریستی گەیشتوونەتە کەرکووک.
بەیاتی بە ئاماژە بەوەی کە ڕاسپاردەی تیرۆریستانی داعش تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای کەرکووکە ، داوای لە فەرماندەکانی ئاسایش کرد بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی پێویست بگرنە بەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە