به‌ هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، ئەمریکا به‌ نیازه‌ سزای عێراق بدات

به‌ هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، ئەمریکا به‌ نیازه‌ سزای عێراق بدات

ئەمریکا به‌ نیازه‌ سزای حكومه‌تی عێراق بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌هێزترین جۆره‌ چه‌كێكی ئه‌مریكیدا گرتووه‌ .

بە گوێرەی هه‌واڵێکی ده‌یلی بێستی ئه‌مریكی، واشنتن جه‌ختی كردووته‌وه‌ كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ه‌وه‌ به‌لانی كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تانكی جۆری ئه‌برامزدا گرتووه‌.

پێگه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌شڵێ: ئه‌و تانكانه‌ یه‌كێكن له‌هه‌ره‌ تانكه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ جیهان و تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار.

ده‌یلی بێست ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و تانكه‌ ئه‌مریكییانه‌ ئاڵای حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه‌و له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری كه‌ركوك به‌كارهێنراون .

به‌پێی راپۆرته‌كان كه‌ ده‌ست ده‌یلی بێست كه‌وتووه‌، واشنتن به‌نیازه‌ له‌ رێگای فشار خستنه‌ سه‌ر به‌غدا ئه‌و تانكانه‌ له‌ عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ئیداره‌ی واشنتن سزا به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنێ و رێگا نه‌دات كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان چه‌ك به‌ عێراق بفرۆشن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە