پەیامی کورد ... ئەنەکەسە سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنه‌كه‌سه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه لاهوور شێخ جه‌نگی ڕۆڵی له رێكه‌وتنی نێوان ئەوان و په‌یه‌ده هه‌بێت
ڕاگه‌ێندراوێك دەرباره‌ی ئەو ده‌نگۆیانه‌ی له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان ئەنه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بڵاوبوونه‌ته‌وه و باس له ڕۆڵی لاهوور شێخ جه‌نگی له‌و هه‌وڵانه‌دا ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی دوایین رێكه‌وتنی نێوان ئەنجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئەنه‌كه‌سه" و یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده" بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له ئەنجامی هه‌وڵه‌كانی ئەمریكا و به سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رانی ئەوان كراوه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه، لاهوور شێخ جه‌نگی ڕۆڵی له‌و هه‌وڵانه‌دا هه‌بووه، ئەنجوومه‌نی نیشتمانی ده‌یه‌وێت ئەمه بخاته‌روو:
1- دانووستان له نێوان ئەنه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به نێوه‌ندگیری ته‌نیا ئەمریكا به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی.
2- ئەنجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا هه‌موو ئەو ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له رۆڵی ئەوو كه‌سایه‌تییه ده‌كه‌ن، چ له ڕووی ئاماده‌كاری یانیش دانووستانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه ناوبراو و حزبه‌كه‌ی هیچ ڕۆڵێكیان له نێوه‌ندگیری یان هه‌وڵدانێك بۆ ئەو مه‌به‌سته هه‌بێت، نه ئێستا و نه پێشتریش و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكه لایه‌نه كه هاوكاری ئەو هه‌وڵانه‌ی كردبێت و پێشتریش سه‌رپه‌رشتی رێكه‌وتنه‌كانی پێشووی له هه‌ولێر و دهۆك كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە