یەکگرتووی ئیسلامی : ڕێفراندۆم هەنگاوێکی سەخت بوو و پەشیمان نین لە پشتیوانیکردنی

یەکگرتووی ئیسلامی  : ڕێفراندۆم هەنگاوێکی سەخت بوو و پەشیمان نین لە پشتیوانیکردنی

پەیامی کورد    ...    ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان لەمیانی وتارێکدا لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند : ریفراندۆم هەنگاوێکی سەخت بوە و  پەشیمان نیە لە پشتیوانیکردن و پشتگیرکردنی ئەو هەنگاوە سەختە، دەشڵێت، "بێدەنگ نابین لە ئاست روداوەکانی عێراق و ناوچەکە".
سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی کوردستان لە وتاری دەستپێکی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی حزبەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، یەکگرتو لە ماوەی ٢٥  ساڵی رابردوودا "پەروەردەیەکی رەسەن و میانڕەوی" جێبەجێکردوە و ئەوەش بوەتە ناسنامەی کاری ئەوان.
لەسەر دۆخی ئیسلامیش لە کوردستان باسی لەوەکرد، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ئەوان هەوڵی یەکخستنی هێزە ئیسلامییەکان و درووستکردنی بەرەیەکی ئیسلامیان داوە و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەمو کارێکی دەستپێشخەر بوون و لەو پێناوەشدا سوپاسی بزوتنەوەی ئیسلامیان کردوە و سەرنجەکانی کۆمەڵی ئیسلامیشیان وەکوو خۆی قبوڵکردوە.
سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی و راپرسی هەرێمی کوردستانیش ئەمینداری گشتی یەكگرتو رونیکردەوە، ئەوان لەگەڵ سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنوسی کوردابوون سەرەڕای ئەوەی رەنگە سەرنج لەسەر وردەکاری پرۆسەکە هەبوبێت، بەڵام ئەوە بەشێک بوە لە درووشمەکانی کۆنگرەی پێشوی یەکگرتو.
هەروەها لە سەر دۆخی ئێستای عێراقیش سەڵاحەدین بەهائەدین ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوان هەر لەسەرەتای درووستبونیانەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بەشداربوون و لەو کاتەشەوە بەشێکن لە پرۆسەی سیاسی عێراق، خۆپیشاندانەکانی ئیستای عێراقیش مایەی لەسەر وەستانەو پێویست دەکات گوێ لە داواکارییەکانیان بگیرێت و لە هەمان کاتیشدا دەبێت ئاسایشی ووڵات بە بایەخەوە وەربگیرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە