پەیامی کورد ... ترامپ ووتاری نوێی خۆی بەرامبەر بە ئێران ڕاگەیاند .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی بەلەمگەلی ئێرانی لە نزیک بوونەوەیان بە کەشتییە فڕۆکەهەلگرەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس دا ڕایگەیاند : ئێمە نامانەوێ بەلەمەکانی ئێران لە دەورووبەری کەشتییەکانمان دا ببینین و ئەم هەوڵەی ئێران بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ووتارێکی خۆیدا لە پرێس کۆنفڕانسی میدیایی کۆشکی سپی دا ڕایگەیاند کە واشینتۆن ڕێگە نادات کە ناراحەتی بۆ کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی درووست بکرێت ئەگەر بێت و ئەم کارە ڕوو بدات هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن گوللەبارانیان بکەن و بە یەکجاری لە ناویان ببەن .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێمە نامانەوێ بەلەمەکانی ئێرانی لە دەورووبەری کەشتییەکانی ئێمەدا بن ، سەرەڕای ئەمانەش ئێران ئەم دواییانە جارێکی دیکە ئەمەی دووبارەی کردەوە و ئێمە بە هیچ شێوەیەکی ئەمە قەبووڵ ناکەین .
ترامپ هەروەها سەبارەت بە سەرکەوتووبوونی هاوێشتنی مانگی دەستکردی سەربازی ئێران و کەوتنە ناو خەتی مەداری گۆی زەوینی ئەم مانگە دەستکردە ووتی : کە واشینتۆن لە نزیکەوە ڕاپۆرتگەلی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکات و لە بەردەستیدایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە