پەیامی کورد ... ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لە دەستكاری كردنی شێوەی ئۆتۆمبێل كە نابێت بەبێ ئاگاداری ھاتووچۆ بكرێت، ئەگەرنا دواتر كێشەیان بۆ دروست دەبێت.
لە راگەیەندراوی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانی له جۆره‌كانی ( لاندكرۆز- لكزس-پرادۆ)و هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێكی تر كه له‌كاتی ئێستادا ده‌ستكاری شێوه‌ی پیشه‌وه‌یان ده‌كرێت و هه‌ندێك پارچه‌یان ده‌گۆڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌مۆدلێكی تازه‌تر و به‌رزتر ده‌ربكه‌ون، ده‌بێ به‌ر له ده‌ستكاری كردن و گۆڕینی هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كانیان سه‌ردانی هاتووچۆ بكه‌ن و ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن، هاوشێوه‌ی گۆڕینی ره‌نگی ئۆتۆمبێل و له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئینجا ده‌ست به گۆڕینی پارچه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و گۆڕینه ده‌بێته هۆی گۆڕینی ئاكاری ئۆتۆمبێل به‌مه‌ش پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه‌و ره‌زامه‌ندی هاتووچۆ ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشكراوە: "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت له‌كاتی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه یان كڕین و فرۆشتن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناكرێت و ناچار ده‌كرێت به گۆڕینی پارچه‌كانی بۆپارچه ئه‌سلیه‌كانی دووباره".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە