پەیامی کورد... ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
وتەبێژی کاربەڕێکەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تۆد بریسیل دەڵێت ئەمریکا بە بڕی ١ ملیار دۆلار یارمەتی ئاسایش بۆ ئۆکراینا دابین دەکات، یارمەتییەکە بریتی دەبێت لە تەقەمەنی چەکە مەودا درێژەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی گواستنەوەی تەندروستی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، تاوەکوو ئێستا و لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە ئەمریکا بڕی ٨.٨ ملیار دۆلاری بۆ یارمەتی سەربازیی ئۆکراینا تەرخان کردووە، یارمەتییەکەی ئەمجارەش تەقەمەنی سیستەمی مووشەکی هیمارس و سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی ناسامس و ٥٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گواستنەوەی تەندروستیش لەخۆدەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە