پەپایمی کورد ... ١٢١ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو میقداد مێدحه‌ت به‌درخان، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دانا، له‌و كاته‌وه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پله پله به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
رۆژنامه‌ی كوردستان كه له ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ له قاهیره یه‌كه‌م ژماره‌ی به‌چاپ گه‌یه‌نرا، به ده‌ستپێكی مێژوی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی داده‌نرێت و ساڵانه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر یادی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رجه‌م ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ركراون و له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا ناوی ڕۆژنامه‌که‌و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌که به ڕێ نووسێکی گه‌وره نوسراوه‌و له‌گه‌ڵ ئاماژه‌کردن به به‌رواری ده‌رچونی ژماره‌که‌ی.
زمانی نووسینی رۆژنامه‌كه كه چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بی و رووناکبیری له‌خۆگرتوه، به کوردی کرمانجی نووسراوه كە رۆژنامه‌كه له ڕێگه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریاوه نێردراوه‌ته كوردستان و به‌سه‌ر خوێنه‌راندا دابه‌شكراوه.
رۆژنامه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵ و له پێنج وڵات و شوێنی جیا به چوار لاپه‌ڕه‌ی فولسكاپ، ٣١ ژماره‌ی لێده‌رچووه.
له‌سه‌ر روپه‌ڕی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه نوسراوه "هر جار دوو هزار جریده، ارای ریکم کوردستانی بێ پاره بده‌ن خەلکی" واتا "هه‌رجاره‌ی دوو هه‌زار تیراژی لێ بنێردرێت بۆ کوردستان و به‌بێ پاره بدرێته خه‌ڵکی".
سه‌رجه‌م ژماره‌كانی رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ک له میقداد مێدحه‌ت به‌درخان و عه‌بدوره‌حمان به‌درخانی برای ده‌ركراون، عه‌بدوره‌حمان له ژماره شه‌شی رۆژنامه‌كه‌وه بوه‌ته سه‌رنوسه‌ر.
میقداد مێدحه‌ت به‌درخان کوڕی میر به‌درخان پاشای میری بۆتانه‌و ساڵی له‌دایكبوون و مردنی نازانرێت، له ساڵی ١٨٩١ چوه‌ته میسر، له قاهیره یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستانی ده‌ركردوه و تا ده‌رکردنی ژماره پێنجی ڕۆژنامه‌که له‌و ووڵاته ماوه‌ته‌وه.
ژماره یه‌ك تا شه‌شی رۆژنامه‌كه له قاهیره ده‌رچوه، ژماره‌ی حه‌وت تا ١٩ له جنێف ده‌رچووه، دواتر جارێکی تر له قاهیره چاپكراوه‌ته‌وه‌و ژماره‌ی (20 ـ 23) لێ ده‌رکراوه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ٢٤ی رۆژنامه‌كه له له‌نده‌ن ده‌رکراوه‌و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری فۆلکستۆن و ژماره (٢٥ـ ٢٩)ی له‌وێ ده‌رچووه.
دوایین ژماره‌ی رۆژنامه‌كه، له جنێف له به‌رواری ١٤ی ٤ی ١٩٠٤ ده‌رچووه.
دروشمی رۆژنامه‌كه له ژماره یه‌كه‌وه تا دوایین ژماره‌ی بریتیبو له "كردلی ایقاێ وتحێیل ێنایعه تشویق هانی، ایچون شدمیلك" واته "كوردان راپه‌ڕین به‌رپابكه‌ن و هونه‌ر‌و زانست فێر بن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە