بە هۆی پێکدانانی نێوان سەربازانی تورک و چەکدارانی خەلیفە حەفتەر ٩ سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون

بە هۆی پێکدانانی نێوان سەربازانی تورک و چەکدارانی خەلیفە حەفتەر ٩ سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد    ...    بە هۆی پێکدانانی نێوان سەربازانی تورک و چەکدارانی خەلیفە حەفتەر ٩ سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون .

لە لیبیا لە شاری میسراتا  پێکدادان لەنێوان سەربازانی تورکیا و چەکدارانی خەلیفە حەفتەر روویدا کە بەو هۆیەوە ، سێ سەربازی تورک کوژراون و شەشی دیکەش بریندارکراون.
پێگەی ئەلێکترۆنی لیبیان رێڤیۆ بڵاویکردوەتەوە، چەکدارانی سوپای نیشتیمانی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر سەرکردایەتیان دەکات، لە پێشرەویدان بۆ چوونە ناو شاری میسراتا و لە ئەنجامدا پێکدادان لەنێوان سەربازە تورک و چەکدارەکانی حەفتەردا روویداوە و سێ سەربازی تورک کوژراون.
هەر بەگوێرەی لیبیان رێڤیۆ، کوژراوەکان لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی میسراتا-وە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی نالووت چارەسەر وەردەگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە