بە پێی زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراقدا، بڕیاریداوه فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كاندید بكات.
هەر به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و پێنجه‌م حزبه له ئاستی عێراقدا، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا، بڕیاریداوه فازڵ میرانی وه‌ك كاندیدی به‌هێز پێشنیاز بكات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار رایگه‌یاندووه: هه‌ریه‌ک له فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی ده‌بن بۆ سه‌رۆککۆماری عێراق، به‌ڵام پارتی ڕای وایه ئه‌مجاره خه‌ڵکی تازه بنێرێته به‌غدا، به‌مشێوه‌یه بێت فازڵ میرانی ده‌بێته کاندیدی سه‌رۆککۆماری عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە