عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ ئافره‌تانی سفوور ئه‌گه‌ر نوێژ و ڕۆژوو بگرن سه‌ریشتان ڕوتبێت و سه‌رپۆش نه‌كه‌ن ئه‌وه،هه‌رده‌ڕۆن بۆ به‌هه‌شت.
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی،ڕایگه‌یاند : به ئافره‌تانی سفوری په‌رله‌مانی عێراقم ووتوه هه‌رچه‌نده ئێوه سفوورن و له‌چك ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژ و ڕۆژوو بگرن ئه‌وه ده‌ڕۆنه به‌هشت.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی حیزبی له‌گه‌ڵ خوشكانی كۆمه‌ڵدا ، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، كه ئافره‌تێكی سفووری تێداده‌بێت و بە سەر وباڵای عه‌لی باپیر دا دەڵێت ، له‌به‌رامبه‌ردا عەلی باپیر ده‌ڵێت ، سوپاس خوشكم من له په‌رله‌مانی عێراق به ئافره‌تانی سفوورم ووتوه ئه‌گه‌ر نوێژ و ڕۆژوو بكه‌ن له‌چك نه‌كه‌ن ئه‌وه ده‌ڕۆنه به‌هشت،موهیم ئه‌وه‌یه ئێوه شته ئه‌ساسیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن ئینشاألله تۆ خوشكێكی له‌وانه.
عه‌لی باپیر به‌و سیاسیه ئیسلامیه ده‌ناسرێت كه له هه‌ر سه‌رده‌مه‌ێك و جۆرێك له بیروو ڕای جیاوازی هه‌یه له سه‌ر ڕاكانی پێشووتری كه پێشتر لە هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان پێ حه‌رام بوو به‌ڵام پاشان نه‌ك حیزبه‌كه‌ی ڕۆیشته نێوان ململانێ هه‌ڵبژاردنەوە خۆشی كاندیدبوو بۆ په‌رله‌مان و چوار ساڵ په‌رله‌مانتاری عێراق بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە