نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بە خۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوت بە ٨٨ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە ١ی ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت بۆ زیاد لە ٩١ دۆلار بەرز بووەوە، ئەمڕۆ بە نزیکەی دوو دۆلار نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزی؛ هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسیش تا ڕادەیەک دابەزی.

بەهۆی کێشەکانی ئەم دوایەی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت گەیشتە ئاستێک، کە لە ٢٠١٤ەوە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە؛ بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزینی بە خۆیەوە بینی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە