پەیامی کورد... هۆشیار زێباری: پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەک خرا
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 6ی شوباتەوە بە ئەنقەست پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لە عێراق پەک خراوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا هۆکاری پەکخستنی پرۆسەی سیاسیی و یاسایی دەگەڕێنێتەوە بۆ مانگی شوبات و ئاماژەی بەوە کردووە، ""لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە 6ی شوباتی ڕابردوو، کە بە پاساوێکی لاواز ڕێگری کرا لە خۆ کاندید کردنم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، لەو کاتەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەک خرا."
زێباری نووسیویەتی، "ئەگینا پرۆسەی سیاسی و پەرلەمانی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەت بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت ئەگەر ئەو بڕیارە نەبووایە".
هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ئەوان بە ئەنقەست ویستیان پرۆسەکە پەک بخەن، ئەگەرنا خاڵی کۆتایی لەسەری دێرە و بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژژمێری دادگا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە