پەیامی کورد … پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشکرا کرا
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پاڵێوارانی باشترین یاریزانی ئەوروپای ئاشکراکرد و ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یەک لە مێسی و ڕۆناڵدۆ ڕکابەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکە نین.
یەکێتییەکە، هەریەک لە نگۆلۆ کانتی، یاریزانی فەڕەنسی و یانەی چێڵسی، جۆرجینهۆ، یاریزانی ئیتاڵی و یانەی چێڵسی هەروەها دیبرۆینی بەلجیکی و یاریزانی یانەی مان سیتی ئینگلیزی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە پاڵاوتووە.
ئەوەی جێی سەرنجە، بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو هەرسێ یاریزانەکە لە هێڵی ناوەند یاری دەکەن و هەریەک لە مێسی و ڕۆناڵدۆش لە دەرەوەی کێبڕکێکەن.
جگە لەو سێ یاریزانە، ڕێزبەندی چوارەم تا دەیەم باشترین یاریزانی ئەوروپا بەم جۆرەیە:
4 - مێسی
5 - لیڤاندۆڤسکی
6 - دۆنارۆما
7 - مباپێ
8 - ستێرلینگ
9 - رۆناڵدۆ
10 - هالاند
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە