کازمی لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا

کازمی لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا

پەیامی کورد    ...    کازمی لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا .

مهند العقابی ، بەڕێوبەری گشتی گەیاندنی زانیاری شاندی حەشدی شەعبی لە بەڕێوەچوونی دانیشتنێک لەگەڵ موستەفا کازمی ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەوالیدا کە لەم دانیشتنەدا ، دەزگای دژە تێرۆریش ئامادەی بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم دانیشتنە لە دوای هێرشی دەزگای دژە تێرۆر بۆ سەر مەقەڕری سەر بە گوردانەکانی حزبۆڵلا لە باشووری بەغدا بە فەرمانی کازمی ئەنجام درا کە لە دەرئەنجامدا ژمارەیەک لە هیزەکانی گوردانی حزبۆڵلا دەست بەسەر کران کە دواتریش ئازاد کران .

العقابی ووتی : ئەم دانیشتنە بۆ ئارام کردنی دۆخەکە لە دوای هێرش بۆ سەر مەقەڕری حزبۆڵلا ئەنجام دراوە کازمی بۆ پێکهێنانەوە ی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و فەرماندەکانی دژی تێرۆر وەکوو شەریک و دۆستی ئەم دوو لایەنە لە بەرەنگاربوونەوەکانیان بۆ ئازادسازی هەوڵیدا

ئەو هەروەها ووتی : ئامانج لەمدانیشتنە کوژانەوەی ئاگری فیتنە بوو کە هەندێک بە هۆکاری بڵاوکراوە ئاگرینەکانی هەندێک لە میدیاکان لە دوای ئەم هێرشە بۆ سەر حزبۆڵلا بە نیازی زیاتر پەرەدانی بوون . ئەم دانیشتنە ئەم پەیامە دەگەێنێت کە ئەوەی کە ڕوویدا ، کارێکی گوزەرا و خێرا بوو و حەسدی شەعبی و دەزگای دژە تێرۆر ، مهیزەکانی ئەمنییەتی فەرمی ووڵات و بن کۆنترۆڵی فەرمانی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە