تورکیا… ڕێژەی هەڵاوسان لە ٧٤٪ نزیک بووەتەوە

تورکیا… ڕێژەی هەڵاوسان لە ٧٤٪ نزیک بووەتەوە

تورکیا… ڕێژەی هەڵاوسان لە ٧٤٪ نزیک بووەتەوە

ئابووریی تورکیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٧.٣٪ گەشەی کردووە، بەڵام ڕێژەی هەڵاوسان لە ٧٤٪ نزیک بووەتەوە. بەهای لیرەی تورکی دابەزیوە و یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی ١٦ لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نورەدین نەباتی، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەڵێت، «لایەنی بەڕێوەبەری ئابووری لە تورکیا گەشەی پێ باشترە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان. بەرهەمهێنەران و هەناردەکاران قازانج لەم سیستەمە دەکەن، جگە لە کەم داهاتەکان. کار لەسەر زیادکردنی داهاتی کەمدەرامەتەکان دەکەین بۆ پاراستنیان لە کاریگەرییەکانی هەڵاوسان.»

ئابووریی تورکیا لە ماوەی ٢٠ ساڵی دەسەڵاتی ئاکپارتیدا هێندەی ئێستا بە قۆناخێکی قورسدا تێپەڕ نەبووە. پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن پێیان وایە هەوڵەکانی دەسەڵات بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی ئابووری نەک تەنیا بێ ئەنجام بوون، بەڵکوو کۆمەڵگەیان زیاتر دووچاری قەیران کردووە.

عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشکەوتن و دیموکراسی ئاماژەی بەوە کرد، «ئەمانە بە ڕاستی ئابووریی وڵاتەکەیان وێران کرد؛ دادپەروەرییان لەنێوبرد. ئێمە ئەمە دەزانین، بەڵام دڵنیا بن چارەسەرکردنی ئەم دۆخە ئاسانە. لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەم دەسەڵاتە لە وێستگەیەکدا بێتە خوارەوە و ئێمە ببینە دەسەڵات، بە پشتیوانی خودا کێشەکانی وڵاتەکەمان بە خێرایی چارەسەر دەبن.»

بانکی ناوەندیی تورکیا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ەوە سوودی بانکی لە ١٥٪ەوە بۆ ١٤٪ کەم کردووەتەوە و تاوەکوو ئێستا بۆ پێنج جار لەسەر یەک سوودی بانکی لە ڕێژەی ١٤٪ بە جێگیری هێشتووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە