پەیامی کورد... هێزەکانی پاڵپشتی خێرا لە سوودان ئاگربەستی 72 کاتژمێریان راگەیاند
لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان رێککەوتین لەسەر ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات.
هەروەها ئاگربەستەکە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی پیرۆزی رەمەزان و کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بۆ ئەوەی هاووڵاتیان، دەرفەتیان هەبێت سڵاو لە کەسوکارەکانیان بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن نە فەرماندەکەی سوپا، لیوا عەبدولفەتاح بورهان، بڵاونەکراوەتەوە و باسی ئاگربەستی نەکردووە.
سەندیکای پزیشکانی سوودان رایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕی سوودانەوە تاوەکو ئێستا 243 کەس سڤیل کوژراون، هەروەها 1335 کەسی دیکە بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە