پەیامی کورد... نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پاش ئەوەی کە نرخی نەوت لە ماوەکانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە، ئەمڕۆ دابەزینی بەرچاوی بە خۆییەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩١ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٢، نرخی نەوت دابەزینی بە خۆیەوە بینی؛ لە کاتێکدا دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٩٢ و ٥٤ سەنت بوو؛ ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاد لە دۆلارێک دابەزی و بە ٩١ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە