مووچە بۆ ١٠ هەزار هاووڵاتی كەمدەرامەت دەستەبەر دەكرێت

مووچە بۆ ١٠ هەزار هاووڵاتی كەمدەرامەت دەستەبەر دەكرێت

پەیامی کورد … عێراق / مووچە بۆ ١٠ هەزار هاووڵاتی كەمدەرامەت دەستەبەر دەكرێت

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای ده‌كات، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەحكومەتی فیدڕاڵی بەڵێنیداوە ئاسانكاری بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی مامەڵەی خێزانە كەمدەرامەتەكان لەپارێزگای كەركوك بكات و بودجەیەكی دارایی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكرێت.

 

 ئەڵماس فازیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی لەسەر پارێزگای كەركوك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌ی راگه‌یاندووه‌، سەردانی د.عادل ئەلروكابی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەحكومەتی فیدڕاڵی كردوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی مامەڵەی ١٠ هەزار هاووڵاتی و دەستەبەركردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆیان.

 

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، روكابی بەڵێنیداوە ئاسانكاری بۆ راپەڕاندن و جێبەجێكردنی مامەڵەی خێزانە كەمدەرامەتەكان لەپارێزگای كەركوك بكات و بودجەیەكی دارایی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان بكرێت.

ئەڵماس فازیل ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەو خێزانانەی مووچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك دەگرێتەوە، وتیشی: لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بەهاووڵاتیان، بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەكەن و هەوڵی جێبەجێكردنی بەپەلەی مامەڵەكانیان دەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە