پەیامی کورد ... ئەمریکا پێنج ئەرشیفی ڕێژیمی بەعس دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق
بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به‌نیازه پێنج جۆر ئه‌رشیفی عیراق له سه‌رده‌می رژێمی پێشوی به‌عسدا بۆ به‌غدا بگه‌ڕێنێته‌وه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به جینۆسایدی ئه‌نفال.
نه‌وفل ئه‌بوره‌غیف، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندوه كه ئه‌رشیفه‌كان بریتین له ئه‌نفال و به‌عس و كرتنه‌خانه نهێنییه‌كان و ئه‌رشیفی (ئه‌من و ئیستخبارات)ی سه‌رده‌می به‌عس.
وتیشی وەزارەتەکەیان سروشتی پەیوەندییە سیاسیە گشتیەکان و ئاڵۆزییەکانی لەبەرچاو دەگرێت سەرباری پەتای کۆرۆنا کە جیهانی تەنیوە بەڵام پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت پتەو بن و گەشبینن بەوەی ئاڵوگۆڕی زیاتر لەبوارەکانی ڕۆشنبیری و شوێنەواردا لەنێوان هەردوو وڵات‌دا بێتە کایەوە.
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی ٢٠٠٤ ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌رشیفێكی زۆری به‌عسدا گرت كه له پێنج ملیۆن لاپه‌ڕه پێكهاتبوو، له ساڵی ٢٠٠٥ واشنتن ئه‌رشیفه‌كانی بۆ په‌یمانگه‌ی هۆڤه‌ر له زانكۆی ستاتفۆرد گواسته‌وه و دوای ١٦ ساڵ ئه‌رشیفه‌كانی دایه‌وه به مسته‌فا كازمیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە