پەیامی کورد... ناڕەزایەتیی سەدان سینەماکاری ژن سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە سینەمای ئێراندا
زیاتر لە ٣٠٠ ژنە سینەماکاری ئێران، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە سینەمای ئێراندا، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پاش بڵاوبوونەوەی گێڕانەوەکان سەبارەت بە توندوتیژیی ڕەگەزی بۆسەر بەشێک لە ژنە سینەماکارەکان لە سینەمای ئێراندا، زیاتر لە ٣٠٠ سینەماکار و کاربەدەستانی سینەما بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەژێر ناوی «برەوی توندوتیژیی ڕەگەزیی لە سینەمای ئێراندا» ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ژنانی سینەماکار جەختیان لەسەر «سیستماتیکبوونی ئەو توندوتیژییانە» کردەوە کە نە تەنیا میکانیزمێک بۆ کەسانی خاوەن دەسەڵات لە کاتی توندوتیژیدا بوونی نییە، بەڵکوو لە ڕێککەوتنێکی نەنووسراودا توندوتیژی دژ بە ژنان لە شوێنی کار ئاسایی بووە و هیچ دامودەزگایەکی دەوڵەتی ئەو کەسانە سزا نادەن.
ژنانی سینەماکاری ئێرانی لەو بەیاننامەیەدا دەڵێن هەر چەشنە توندوتیژی، ئازار و باجئەستاندنێک لە شوێنی کارکردن لە ڕوانگەی ئێمەوە مەحکوومە و بۆ پێشگرتن و ڕاگرتنی ئەو توندوتیژییانە داواکارین ئەو کەسانە سزا بدرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە