٤ کەس بە هۆی دەرمانی تاقیکەرەوەی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

٤ کەس بە هۆی دەرمانی تاقیکەرەوەی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

پەیامی کورد    ...   ٤ کەس بە هۆی دەرمانی تاقیکەرەوەی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا 

پزیشکانی فەڕەنسەوی پێشتر بۆ دەرمانی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا دەستیان کرد بە کەڵک وەرگرتن لە دەرمانی دژە مالاریا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە مێدیک فرووم ، پزیشکانی فەڕەنسەوی پێشتر بۆ دەرمانی نەخۆشانی تووشبوو بە کۆرۆنا دەستیان کرد بە کەڵک وەرگرتن لە دەرمانی دژە مالاریا . سەرەڕای ئەمە زۆربەی نەخۆشان تووشی کێشەی زۆر مەترسیدارتر بوونەوە . لە دوای بەکارهێنانی ئەم دەرمانە ، کاریگەری جیددی لە ٣٢١ کەس دا بەدی کرا . ٤ کەس لە نەخۆشەکانیس نەیانتوانی ئەم جۆرە کاریگەریانە کە زۆر بە تووندی لە سەریان جێبەجی کرابوو هەڵبگرن هەر بۆیە گیانیان لە دەست چوو .

دۆمێنیک مارتن ، بەرێوبەری گشتی ANSM ، ڕوونی کردەوە کە بۆچی ئەم دەرمانە ئەم جۆرە کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر جەستەی کەسە نەخۆشەکان داناوە . ئەو ڕایگەیاند : خاڵی گرینگ ئەمەیە کە کاتێک کە ئۆرگاینسیمی لەش سست و لاواز دەبێت ئەمە لە ڕاستیدا هیچ باش نیە کە دەرمانێکی بەهێز بۆ نەخۆشەکە بنووسرێت بەڵام بە هۆی فشاری زۆرەوە لە سەر سیستەمی دڵ و دەروونەوە ، ئۆرگانیسمی لەش ناتوانی بە باشی هەڵگری ئەو دەرمانە بەهێزانە بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە