بە پێی ڕاگەیاندنی هێزی تایبەتی پارێزگای سەلاحەدین ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە ناوچەی زەلوویە لە گوندی فەرهادییە ، ١٢ ئەندامانی بنەماڵەیەک پێکرا دەکوژن .
دوای ڕاگەیاندنی هێزی تایبەتی عێراقی چوونەتە ناوچەکەو لە دژی چەکدارانی داعش ئۆپراسیۆنێکی گەورەیان دەست پێکردوە .
داعش بەم دواییانە لە پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکووک هێرشەکانی خۆیان زیاد کردووە .
سەرۆک وەزیری عێراق " حەیدەر عەبادی " لا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا ئاشکرا کردبوو کە ئەوان لە دژی داعش کەوتوونەتە باری شەڕ کردنەوە بەڵام چیتر عێراق توانا و هێزی شەڕ کردنی لە بەرامبەر داعشدا نەماوە .
هەر بەم هۆیەوە دوای قسەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرشەکانی داعش لە عێراق ڕوو لە زیاد بوونە و بە سەدان کەسی سڤیل و بێتاوان کوژراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە