پەیامی کورد ... یاسای دەست بەسەرکردنی نێودەوڵەتی لە لایەن فەڕەنساوە بۆ ئەبووبەکر بەغدادی دەرکرا .
له‌چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى دادوه‌ریدا، دادوه‌رانى فه‌ڕه‌نسا به‌تۆمه‌تى تیرۆر په‌ڕاوى ده‌ستگیركردنى نێوده‌وڵه‌تییان بۆ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى رێكخراوى داعش و چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى فه‌ڕه‌نسا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، دادوه‌رانى تایبه‌تمه‌ند له فه‌ڕه‌نسا په‌ڕاوى ده‌ستگیركردنیان بۆ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده و ئه‌بوو محه‌مه‌د عه‌دنانى به‌رپرسى پێشوی پرۆسه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه ده‌ركردوه.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، په‌ڕاوى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركراوه، كه له 8-10-2019 له فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به درووستكردن و سه‌ركردایه‌تیكردنى رێكخراوێكى تیرۆریستى تاوانكارى ده‌ستیپێكردوه.
پێشتریش كه‌سوكارى قوربانیانى هێرشه‌كانى شه‌وى 13-11-2015ى شارى پاریس داوایان كردبوو په‌ڕاوى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى ده‌ربكرێت، چوونكه لانیكه‌م به‌شداره له‌و هێرشانه‌دا. ئه‌بوو محه‌مه‌د عه‌دنانی-یش، كه هه‌واڵی كوژرانی پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كه‌یسی تاوانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سووریا‌و عیراق تێوه‌گلاوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە