پەیامی کورد ... سەدر بە نیازی بە بێ نووری مالکی هەنگاوێکی تاکڕەوانە بنێت
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی رێبەری سەدر بە میدیاکانی راگەیاندووە “موقتەدا سەدر، تەنیا هادى عامرى، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، قەیس خەزعەلى، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی تایبەت بە پێکهێنانى حکوومەت بانگهێشت کردووە، بەڵام نوورى مالیکى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نەگرتووەتەوە.
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، ئەمە دووەم کۆبوونەوەى سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى دەبێت. لە کۆبوونەوەی پێشتر لە ٢/١٢/٢٠٢١، موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبووەوە، لەکاتی هاتنە ژوورەوەی سەدر تەنیا دەستی لەگەڵ مالیکی نەداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە