دوای ئازادبوونی ساڵح موسلیم رایگەیاند، کە له‌ئێستادا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا ئازاده.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات په‌یه‌ده راگه‌یاند، کە توركیا هەمیشە هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه سه‌ركرده سیاسییه كورده‌كان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستگیربكرێن.
دەشڵێت، بەمەبەستی پاراستنی خۆی هه‌موو رێوشوێنێكی گرتۆته‌به‌ر، له‌ئێستاشدا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا ئازاده، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی چیكه‌وه ئازادكرا‌و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێهێشتووه.
لەبارەی ورده‌كاری ئازادكردنەکەیەوە موسلیم باسی لەوەکردووە، کە بەكه‌فاله‌ت ئازاد نەکراوەو، به‌ڵكو دۆسیه‌كه‌ی له دادگایه‌كه‌وه بۆ دادگایه‌كی باڵاتر گواستراوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە