سیخوڕە ئەمریکییەکە دوای ئازاد کردنی دەگەڕێتەوە ئیسرائیل

سیخوڕە ئەمریکییەکە دوای ئازاد کردنی دەگەڕێتەوە ئیسرائیل

پەیامی کورد     ...    سیخوڕە ئەمریکییەکە دوای ئازاد کردنی دەگەڕێتەوە ئیسرائیل

سەرچاوەکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە جاناتان پۆلارد گەڕاوەتەوە ئیسرائیل .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ، جاناتان پۆلارد بەرپرسی پێشووی هەواڵگری و زانیاری لە ئەرتەشی ئەمریکا و یەهوودی هاووڵاتی ئەم وولاتە لە ساڵی ١٩٨٥ بە سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل تاوانبار کرا . ئەو لە دادگایەکی جەنجاڵی و پر لە هەرا دا بە بەندی ئەبەدی " هەتاهەتایی " مەحکووم کرا بەڵام لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە بەندیخانە ئازاد کرا و ئێستا گەڕاوەتە ئیسرائیل . ناز ناوی سیخوڕی سەدە دراوەتە پۆلارد . ئازادی پۆلارد دیارییەکی دیکەی دۆناڵد ترامپ بۆ حکوومەت و دەوڵەتی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت 

پۆلاردی ٦٦ ساڵان شیکەرەوەی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا ماوەیەک بوو هیوا و ڕەزامەندی خۆی بۆ پەنابەریەتی ووڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو لە بەر ئەوەی کە تەل ئەڤیڤ شانس و دەرفەتی هاووڵاتی بوونی ئەم ووڵاتەی پێبەخشی بوو . ئەم سیخوڕە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و واشینتۆن ی بۆ چەندین دەیە تیکدابوو . پۆلارد و هاوسەرەکەی ئیستێر بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە هۆی کێشەگەلی پەیوەندیدار بە تەندرووستی هاوسەرەکەی پۆڵاردەوە بەرەو ئەل ئەڤیڤ فڕین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە