١٤ کەس لە بەندەری ماهشەهر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

١٤ کەس لە بەندەری ماهشەهر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

پەیامی کورد    ...   ١٤ کەس لە بەندەری ماهشەهر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر کران

هێزە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای خووزستان، ١٤ کەسیان لە بەندەری ماهشەهر بە تۆمەتی "گرێدراویی بە گرووپە تەکفیری و جیاییخوازەکانەوە دەسبەسەر کردووە.

"حەیدەر عەباس ‌زادە" فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ئێران لە خووزستان ڕایگەیاندووە کە ١٤ کەس لە خەڵکی بەندەری ماهشەهر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "گرێدراوی بە گرووپە تەکفیری و جیاییخوازەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ناوبراو هەروەها ووتوویەتی کە ئەو کەسانە لەنێو شاردا تەقەیان لە بنکەکانی هێزکانی ئاسایش و بەسیج کردووە و ئاڵای "ئەلئەحوازییوونـ"ـیان لەسەر دەرگا و دیواری شاردا هەڵداوە و ئاڵایان گەڕاندووە و وێنە و ڤیدیۆیەکان بۆ دەرەوەی ووڵات ناردووە.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ٩ کەس لەو کەسانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەتاکوو چارەنووسیان ڕوون دەکرێتەوە براونەتە بەندیخانە و ئەوانی دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان و ئێران پرۆسەیەکی بەربڵاوی ڕەشبەگیرییان دەست پێکردووە و ئەو کەسانەی کە بە هەر شێوازێک دژایەتیی سیستمی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بکەن لەلایەن ئەو هیزە ئەمنییەتییانەوە دەسبەسەر دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە