ڤاکسینێکی دیکەی چین لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە پەسەند کرا

ڤاکسینێکی دیکەی چین لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە پەسەند کرا

پەیامی کورد … ڤاکسینێکی دیکەی چین لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە پەسەند کرا

 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) بەکارهێنانی ڤاکسینی سینۆڤاکی چینی بۆ بارودۆخی فریاگوزاری پەسند کرد، ئەوەش دەبێتە دووەمین ڤاکسینی چینی کە رێکخراوەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مۆڵەتی بەکارهێنانی پێبدات. 

 

سینۆڤاک کۆمپانیایێکی دەرمانسازیی چینییە؛ ئۆفیسی سەرەکی لە شاری پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتەیە؛ ڤاکسینەکەی بە "کۆرۆناڤاک" ناسراوە و بە دوو قورچک لە مرۆڤ دەدرێت و چەندین وڵات لە هەڵمەتی کوتانی دژی پەتای کۆرۆنا بەکاریدەهێنن.  

 

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "خۆشحاڵم کە رایدەگەیێنم ڤاکسینی کۆرۆناڤاکی سەر بە سینۆڤاک مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاریی WHOی پێدراوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە روونبووەوە ڤاکسینەکە سەلامەت، کاریگەر و بە کواڵێتییە."

 

هەروەها گوتیشی: "پێداویستییە ئاسانەکانی کۆگاکردنی کۆرۆناڤاک وا دەکەن ڤاکسینەکە بۆ شوێنە کەمداهاتەکان زۆر گونجاو بێت. ئێستا زۆر گرنگە ئەم ئامرازە فریادڕەسانە خێرا بەو خەڵگە بگەیێنین کە پێویستیان پێیەتی."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە