پەیامی کورد... ساڵانە ٤ هەزار پزیشک ئێران بەجێ دەهێڵن
ڕۆژنامەی ''دنیای ئیقتساد'' ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سێپتەمبەر، بە هێنانەوەی ئامارێک کە سەرچاوەکەی باس نەکردووە، ڕایگەیاندووە کە ١٦٠ پسپۆڕی دڵ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ئێران کۆچیان کردووە و هەروەها ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردووە ١٦ هەزار پزیشک ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٣٠ هەزار کادیری دەرمانی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووە داوای بەڵگەی "حسن سابقە"یان لە کۆلێژەکانی زانستی پزیشکی کردووە کە ئامانجیان ئەوە بووە بۆ وڵاتی عەمان کۆچ بکەن.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاگەیاندراوی پێشووی وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی ئێران ئەو وڵاتە خۆی لەگەڵ کەمیی نزیکەی ١٨ هەزار پزیشک بۆ بەشی گشتی بەرەوڕووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە