پەیامی کورد ... سی ئێن ئێن : عەرەبستان خەریکی پەرەپێدانی مووشەکگەلی بالێستیکی خۆیەتی .
کەنالی سی ئێن ئێن ڕاپۆرتیدا کە بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا ، عەرەبستان ئێستا بە شێوەی چالاکانە خەریکی پەرەپێدانی مووشەکگەلی بالیستیکی خۆیەتی بە هاوکاری چین ە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی سێ سەرچاوەی ئاگادار لە دواهەمین زانیاریگەلی بۆ کەناڵێ سی ئێن ئێن ، عەرەبستانی سەعوودی مووشەک گەلی بالێستیکی لە چین کڕیویەتی ، بەڵام تاکوو ئێستا نەیتوانیوە مووشەکگەلی بالێستیکی خۆی پەرە پێبدات .
بە پێی وێنەگەلی سەتەلایەتی بە دەستهاتوو لە لایەن کەناڵی سی ئێنن ئێن عەرەبستان لە ئێستاددا لانیکەم لە یەک شوێن دا چەک بەرهەم دێنێت .
سەرچاوەی ئاگادار بۆ سی ئێن ئێن ووتوویانە : بەرپرسانی ئەمریکی لە چەندین ئاژانسی هەواڵگری ، لەوانەش شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی لە مانگەکانی ئەم دواییە لە زانیاریگەلی پلەبەندی کراو کە ڕاگواستنی چەندلایەنەی و لە ڕێژەی گەورەی تەکنۆڵۆژیای مووشەکگەلی بالێستیکی هەستیار لە نێوان چین و عەرەبستانی سەعوودی ئاشکرا دەکات ، ئاگادار کراونەتەوە .
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕاگواستنی تەکنۆڵۆژیاگەلی هەستیاری مووشەکگەلی بالێستیکی لە نێوان چین و عەرەبستان ئەنجام دراوە یا خود نا ، بە سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاندووە : هەر دوو ووڵات شەریک گەلی ستراتیژیکین و هاوکاری دۆستانەی خۆیانیان لە هەموو بوارەکان لەوانەش تیجارەت و نیزامی پاراستووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە