سێ وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە ئەفغانستان هێشتووەتەوە

سێ وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە ئەفغانستان هێشتووەتەوە

پەیامی کورد … سێ وڵات باڵیۆزخانەکانیان لە ئەفغانستان هێشتووەتەوە

دوای کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەختی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، وڵاتی هیندستان باڵیۆزخانەکەی لە کابول داخست و کارمەندەکانی گەڕاندەوە وڵاتەکەی، بەوەش ئێستا تەنها سێ باڵیۆزخانە لەناو ئەفغانستاندا ماونەتەوە.

هیندستان درەنگانێکی دوێنێ بە فڕۆکەیەکی تایبەت، کۆی کارمەندان و بەڵگەنامەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کابولی پایتەخت گواستەوە بۆ ناوخۆی وڵات.

ئێستا لەناو ئەفغانستاندا تەنها باڵیۆزخانەکانی ڕووسیا و چین و پاکستانی تێدا ماوە و ئەو سێ وڵاتەش تا ئێستا بۆچوونیان لەسەر تاڵیبان نەرمە.

وڵاتی ئەندۆنۆزیاش لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە، “ئەرکی دیبلۆماتکاری بچوک” لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە، بەڵام باڵیۆزخانەکەی داخستووە.

ڕووسیا لای خۆیەوە ئاشکرایکردووە، تەنها بەشێک لە باڵیۆزخانەکەی چۆڵدەکات، بەڵام ئەرکەکانی لە کابول بەردەوامی پێدەدات و بڕیارە ئەمڕۆ “دیمتری ژیرنۆڤ” باڵیۆزی ڕووس لە ئەفغان لەگەڵ تاڵیبان کۆبێتەوە.

باڵیۆزخانەی چین هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی داخستنەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بە چینییەکانی ناو ئەفغنانی وتووە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لەو بارودۆخەدا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە