پەیامی کورد ... سێ ووڵاتی گرینگی ئەرووپی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕادەگەێنن
بەیاننامەی سێ ووڵاتی ئەورووپی سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانسی ئەتۆمی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران : زیادبوونی 60%ی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە شوێنەکانی نەتەنز و فێردۆ ئیدانە دەکەین.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سێ ووڵاتی ئەورووپی کاردانەوەیان بەرامبەر بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە زیادبوونی ٦٠%ی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو نیشان دا.
ووتەبێژی وەزارەتەکانی دەرەوەی فەرەنسا، ئاڵمانیا و ئینگلتەرا ئیدانەی ئەو شتەیان کرد کە بە "زیادبوونی ٦٠%ی ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە شوێنەکانی نەتەنز و فێردۆ" ناویان ناوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕۆژی سێشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران دەست بەرداری سیاسەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٦٠% بووە و بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرزی زیادکردووە.
سێ ووڵاتی ئەورووپایی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی خۆیاندا بانگەشەیان کردووە: "ئەم دۆزینەوانە ئاماژەن بۆ هەنگاوێک بەرەوپاش چوون لە لایەن ئێران ەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئێران ڕێژەی بەرهەمهێنانی مانگانەی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٦٠% سێ هێندە زیاد بکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە