سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم  : كێشەی ئابووری زۆرن بەڵام بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانووستانی دووقۆڵی بكەین

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم  : كێشەی ئابووری زۆرن بەڵام بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانووستانی دووقۆڵی بكەین

پەیامی کورد      ...    سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم  : كێشەی ئابووری زۆرن بەڵام بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانووستانی دووقۆڵی بكەین

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی هەرێمی كوردستان بۆ چوونە ئەمریكا لەگەڵ كازمی ووتی، كێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانووستانی دووقۆڵی بكەین.

فەوزی حەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ واشینتۆن ووتی، مۆستەفا كازمی سوپاسی شاندەكەی كردووە بۆ ئامادەبوون و پشتگیریكردنیان لە دانووستانەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بوارە جیاوازەكان. هەروەها داوای كرد بەردەوام بین لە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی لەو یەك دوو رۆژە دران.

حەریری ڕایگەیاندووە، كازمی ووتی كێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێ دەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانووستانی دووقۆڵی بكەین، زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و لە بەغدا ئامادەبن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانووستانەكان بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

سەرۆكی شاندی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، كازمی سوپاسی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشكەشیان كردووە تا بتوانێ كارەكانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بەڕێوە ببات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە