پەیامی کورد... سەرۆكی ئۆكرانیا: ئەوانە نابەخشرێن كەفەرمانی هێرشكردنە سەر ئۆكرانیایان دا
سەرۆكی ئۆكرانیا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی هێرشەكانی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی بەردەوامە، رایگەیاند: ئەوانەی ئەم جۆرە فەرمانەیان داوە و، ئەوانەشی كەجێبەجێیان كردووە، نابەخشرێن.
لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، رایگەیاند: سوپای ڕوسیا سەرلەنوێ هێرشی مووشەكی بۆ سەر ئۆكراینا ئەنجامداوەو، ئاماژەی بەوەكردووە: لەكۆتا ڕۆژی ساڵدا، روسیا خەڵكی مەدەنی لەئۆكراینا بەهێرشی مووشەكی كردووەتە ئامانج و، ئەم هێرشانەی بەهێرشی تیرۆریستی ناوبرد. راشیگەیاندووە: ئەوانەی فەرمانی ئەم جۆرە هێرشانە دەدەن وئەنجامی دەدەن، نابەخشرێن.
سەرۆكی ئۆكراینا، پوتینی بە بەرپرسیار لەهێرشەكانی سەر وڵاتەكەی لەقەڵەمدا و، رایگەیاند: هیچ كەس لەجیهاندا لەم كارە خۆش نابێت، ئۆكرانیا هەرگیز لێت خۆش نابێت.
زێلێنسكی جەختی لەوە كردەوە: ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی روسیاوە هێرشی مووشەكی بۆ سەر ژمارەیەك شاری ئۆكراینا لە سەروویانەوە، كیێڤی پایتەخت ئەنجامدراوە و، بەداخەوە زیانی گیانی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە