پەیامی کورد ... ئۆکسیجێنی ١٨ بە ۹۷ لە سەدا بێ خهوشی که تەنیا چەند ووڵاتێکی جیهاندا بەرهەمدەهێنرێت ، لە ڕێئاکتۆری ئەراک " لە ئێران " بەرهەم هات.
بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئەوڕۆ لە پەراوێزی ڕوونوێنی لە ئامێری نوێیی نەخۆشخانەی مێهری خەنداب ، ڕایگەیاند: لە ئێستادا لە ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی مەزرینگەی ئاوی قورسی ئەراک ناسراو بە "ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی خەنداب" هەنگاوی توێژینەوەیی بەرز و بەربڵاو هەڵگیراوە و توێژەران توانیویانە لە ئاوی قورسی بەرهەم هاتوو دووترێگەلی جۆراوجۆر بەرهەم بێنن و بەستێنی لەبار و فراوان بۆ کەڵک وەرگرتن لەو ئاوە قورسە لە ووڵاتدا بڕەخسێنن، چوونکە ئاوی قورس بۆ بەرهەم هێنانی دەرمانی نوێ و نوێیئاوێتە بەهرەی زۆری لێ وەردەگیردرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: توێژەرانی سایتی خەنداب توانیویانە ئۆکسیژێنی ١٨ بە لە سەدا ٩٧ بێ خهوشی به دەفرایەتی ٦٠ کیلۆگرام لە ساڵدا لە ڕێئاکتۆری مەزرینگەی ئاوی قورسی ئەراک بەرهەم بێنن و هەنگاوی کۆتایی و وردبینانەی ئەم توێژینەوەیە کە ئەلەکترۆلیزە بەمزووانە هەڵدەگیردرێت.
ساڵحی لە درێژەدا وتی: ژمارەی ووڵاتانەی کە توانای بەرهەم هێنانی ئۆکسیجێنی ١٨ بە ڕەسەنایەتی لە سەدا ٩٧یان هەیە زۆر کەمن و ئێمە پێشتر ئۆکسیجێنی ١٨مان بە نرخی هەر کیلۆ ٣٠ هەزار دۆلار لە دەرەوە دەکڕی و هاوردەمان دەکرد و ئێستا لە سایەی توێژەرەکانمان لەوبارەیەوە خۆدابین بووینە و تەنانەت دەتوانین ئەو بەرهەمە هەناردە بکەین..
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئاماژەی بەوەش دا: بە گوێرەی ئامارەکان لە سەدا ٧٠ی هێزە دامەزراوەکان لە سایتی خەنداب خەڵکی ناوچەکەن و سەرەڕای تەواو فاکتەرەکان بۆ وەرگرتنی هێز لەو بوارە، دیسان هەوڵمان داوە هێزی مرۆیی بە کارگیراو لەم ناوەندە خەڵکی خۆجێی بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە