سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەڕەشەی گەمارۆدانی سیاسەتمەدارانی لۆبنانی دەکات

سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەڕەشەی گەمارۆدانی سیاسەتمەدارانی لۆبنانی دەکات

پەیامی کورد      ...    سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەڕەشەی گەمارۆدانی سیاسەتمەدارانی لۆبنانی دەکات .

سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەڕەشەی گەمارۆدانی بەرپرسانی لۆبنانی دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئێمانۆئێل ماکرۆن کە بۆ بەشداری لە ١٠٠ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی لۆبنان سەفەری ئەم ووڵاتەی کردووە بەداوداچوون بۆ چاکسازییەکان لە ناوەڕۆکی سیاسی ئەم ووڵاتە دەکات . ئەو لە هەمان کاتدا هۆشداری دەداتە سیاسەتمەداران و بەرپرسانی لۆبنانی ئەگەر بێت و لە ماوەی ٣ مانگی داهاتوودا چاکسازی بنەڕەتی و بنچینەیی و ڕیشەیی لەم ووڵاتە نەکرێت ، ئەوە دەکەونە ژێر بەرنامەکانی گەمارۆدانی فەڕەنساوە .

ئەمە دووهەمین جارە لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت دا لە ڕۆژی چواری ئۆگۆست کە ماکرۆن سەردانی لۆبنان ئەو ووڵاتەی کە پێشتر لە ژێر سۆڵتەی فەڕەنسا بووە دەکات .

لۆبنان ماوەی ساڵیانێکی زۆرە دەرگیری فەسادی ئیداری و سیاسی ە و سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم کێشانەدا سەرەکوتنێکی بەرچاوی نەبووە .

ماکرۆن لە ووتووێژ لەگەڵ بنکەی هەوالی پۆلیتیکۆ ڕایگەیاند و ووتی : ئەمە دواهەمین شانسی نیزامی لۆبنانە . من خۆم بە مەترسیدار بوونی ئەم ووتەیەم باوەڕم هەیە بەڵام دەبێ بڵێم کە تەنیا ڕێگا بۆ سیستەم لە لۆبنان چاکسازی ڕوون و جیددییە .

بۆ ئەنجام دانی چاکسازی بنەڕەتی لە سیاسەتی لۆبنان کە تەشکیل کردنی مەجلسێکی یاسادانەر لایەکیەتی ، ٦ تاکوو ١٢ مانگ کاتی پێویستە و ئەم کارە دەبێ هەر چی زووترە بەدواداچوونی بۆ بکرێت . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە