پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری لۆبنان سەردانی ناوچه تەقێندراوەکەی بەیرووتی کرد .
میشل عۆن ، سەرۆککۆماری لۆبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندەری بەیرووت کە ئێوارەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقینەوەیەکی بەهێز کە بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لە هاووڵاتیانی لۆبنانی کوژران و بریندار بوون سەردانی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە جەرەیانی ئەم سەردانەدا ژۆزێف عۆن ، فەرماندەی ئەرتەشی لۆبنان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفەسەرانی ئەرتەش ، لەگەڵ سەرۆککۆماری لەم سەردانەدا بەشدار بوون .
لە دوای ئەم ڕووداوەی بەندەری بەیرووت کۆشکی سەرۆککۆماری لۆبنان لە بعبدا ئاڵای ئەم ووڵاتەی بە نیشانەی ماتەمینی گشتی بە شێوەی نیوە هەڵدراو هەڵکرا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە