پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری مەکزیک بەم هۆکارەوە پیرۆزبایی لە بایدن ناکات
سەرۆککۆماری مەکزیک ڕایگەیاند جاری بە نیاز نییە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن بکات سەبارەت بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا .
بە پێی ڕاپۆرتێک مانۆئێل لۆپێز ئۆبرادۆر سەرۆککۆماری مەکزیک ڕایگەیاند : تاکوو دەرئەنجامی شکایەتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چارەسەر نەکرێت بە جۆ بایدن و کامالا هەریس بە بۆنەی گەیشتنیان بە هێز و دەسەڵات پێرۆزبایی ڕاناگەێنێت . ئەو ووتوویەتی تا ئەو کاتەی کە کێشەی یاسایی بەدیهاتوو لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چارەسەر نەبێت بە براوەکە پیرۆزبایی ناڵێت .
مەکسیک و ئەمریکا دراوسێ یەکن و ساڵیانە زیاتر لە ٦٠٠ میلیارد دۆلار ئاڵووگۆڕی تیجاری یان هەیە .
ئۆبرادۆر ووتوویەتی من بە هەموو ڕێزێکەوە کە بۆ سیستەمی هەڵبژاردنەکان و سیاسەت لە ئەمریکا قائیلم دەبی بڵێم کە تا کاتێک کە هەموو بابەتەکانی یاسایی و ڕێسایی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا چارەسەر نەکرێت بە هیچ یەک لە لایەنەکان پیرۆزبایی ناڵێم .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە