سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا

سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا

پەیامی کورد      ...    سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا .

جێنین ئانی ئیز سەرۆککۆماری کاتی پێشووی بۆلیڤیا بە تۆمەتی کوودەتا دەست بەسەر کرا . قازییەک لە بۆلیڤیا دەنگی بەوەدا کە ئەو لە حاڵێکدا کە چاوەڕێی مەحکەمەکردنەکەی خۆیەتی دەبێ بۆ ماوەی چوار مانگ لە بەندیخانە بمێنێتەوە .

دادستانەکان دەڵێن ئەو و ژامەرەیک لە وەزیرەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە کوودەتایەک لە دژی سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئۆوو مۆراڵس بەشداری یان کردووە .

لە ئیستادا بە جێنین ئانی ئیز و دوو وەزیری پێشووی بۆلیڤیا ووتراوە کە ئەم نیگەرانییە بوونی نییە کە ئەوان لە ووڵاتەکە هەڵبێن و هەر بەم بۆنەیەوە دەبێ ئەو کاتەی پێش دەستپێکردنی مەحکەمەکە لە بەندیخانەی کاتی بەە سەر ببەن .

ئانی ئیز بەرپرسان بە پێشێلکردنی مافەکان وەکوو هاوولاتییەکی بۆلیڤیایی ، ژنێک و هەروەها سەرۆککۆماری پێشووی دەوڵەتەکەیان تاوانبار دەکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادستانەکان لەو باوەڕەدان کە ئانی ئیز و هاوپەیمانەکانی لە پەیوەندییەکانی خۆیان لە ناوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکان کەڵکیان وەرگرتووە تاکوو مۆراڵس بۆ دەست لە کار کشانەوە و هەڵاتن لە ووڵات بخەنە ژێر فشارەوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە