پەیامی کورد... سەرۆکی ئەمریکا دووبارە تووشی کۆرۆنا بووەوە
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە پێشتر پشکنینی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نێگەتیڤ دەرچوو، ئەمڕۆ سەرلەنوێ ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووەوە، لەبەر ئەوە بەردەوام دەبێت لە کەرەنتینە.
ئەو نامەیەی دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر، سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی جۆ بایدن نامەیەکی ئاراستەی گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر-ی کردووە، بۆ ڕای گشتیش بڵاوکراوەتەوە.
دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر باسی لەوە کرد کە بەشێکی کەمی ئەو کەسانەی دەرمانی پاکسلۆڤید لە چارەسەری کۆرۆنادا بەکار دەهێنن دووبارە پشکنینیان بۆ پەتاکە پۆزەتیڤ دەردەچێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ناو بە ناو پشکنین بۆ جۆ بایدن دەکرێت.
باسی لەوەش کردووە کە ئەنجامی پشکنینەکانی جۆ بایدن لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینییدا نێگەتیڤ بوون و گوتی:» لە پشکنینی دژە جەستەدا کە ڕۆژی شەممە بۆ جۆ بایدن کرا، ئەنجامەکە گۆڕا بۆ نێگەتیڤ».
دکتۆر کیڤن ئۆکۆنەر هەروەها باسی لەوە کردووە کە پێویست بە بەکارهێنانی دەرمان ناکات بۆ چارەسەر، جۆ بایدن ڕەوشی تەندروستی باشە و دووبارە کەرەنتینە دەکرێتەوە.
بۆ یەکەمجار لە ٢٢ی تەممووزدا، ئەنجامی پشکنینەکەی جۆ بایدن نێگەتیڤ دەرچوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تەممووز جۆ بایدن گەڕایەوە بۆسەر کار، بەڵام لەلایەن ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC) ەوە ڕەخنەی لێ گیرا بەهۆی نەبەستنی دەمامک لە کۆبوونەوەکاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە