پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی ئیسرائیل ... داڕێشتنی بەرنامەی تۆکمە بۆ هێرش کردنە سەر ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی عێراق
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕاگەێندرا سەرڕای ئەوەی کە بەرپرسانی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دوو بنکە و پایگای حەشدی شعبی لە عێراق بێ دەنگی هەڵبژاردووە بەڵام هەندێک لە دام و دەزگا ئەمنییەتیەکانی بن ئەم کۆمەڵەیە لە تەلئەڤیڤ ڕایانگەیاندووە : بنکە و بارەگاکانی ئێران لە ناو خاکی عێراق دەکەینە ئامانج و هێرشی دەکەینە سەر و سێناریۆی سووریا لە عێراق یش دووبارە دەبێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی شەرق الاوسط ، سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تەلئەڤیڤ بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی ئامانجەکانی ڕژیمی ئێران لە ناو خاکی عێراق لە حاڵی داڕێشتنی بەرنامەیەکی تۆکمەیە و ووتی : لەو کاتەی کە ئەمریکا بڕیاری پاشەکشەکردنی لە سووریا دەرکرد ، ئیسرائیل چالاکییەکانی خۆی فراوانتر کردووە و چەندین ئۆپراسیۆنی لە دژی میلیشیاکانی ئەنجام داوە کە بەربەستێک بووە بۆ بەرپانەکردنی بنکەی سەربازی یا کارگەگەلی بەرهەم هێنانی چەک .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە