سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی : واشینتۆن لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند دەبێ " پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل " ڕابگیرێت

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی  : واشینتۆن لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند دەبێ " پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل " ڕابگیرێت

پەیامی کورد    ...   سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی  :  واشینتۆن لە فەرمانێکدا بە ناتانیاهوو ڕایگەیاند  " پیلانی گەڕانەوەی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل " ڕابگرێت

المیادین نووسی : سەرچاوەیەکی پلە بەرز لە قودس ڕایگەیاندووە کە واشینتۆن فەرمانی بە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانیداوە پیلانی یەک لایەنەی خۆی بۆ گەڕانەوەی سەرزەوینەکانی کەرانەی باختەری بۆ سەر ئیسرائیل ڕابگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە المیادین سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە ماڵپەڕی " تایمز ئاف ئیسرائیل "ی ووتووە : دوور دەبینین کە دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ هەنگاوەکەی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی یەکلایەنەی بەشگەلێک لە کەرانەی باختەری ڕەزامەندی دەرببڕێت .

لە لایەکی دیکەوە ڕادیۆ ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی هەواڵیی خۆی ڕایگەیاند : کۆشکی سپی پەیامگەلێکی تۆڕەئامێز و هێرشکارانەی لە دژایەتی لەگەڵ ئەم پیلانە لە لایەن ووڵاتانی کاریگەری عەرەبی ییەوە وەکوو میسڕ ، عەرەبستان و کوەیت بە دەست گەیشتووە .

هەروەها بە پێی هەوالی ئەم ڕادیۆیە بە ناوی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی " الجریدە " ی کوەیت ڕایگەیاند کە ئەم بێرارەی ئەمریکا ناتانیاهووی زۆر تۆڕە و عاجز کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە