سەرچاوەی تەقینەوەکەی بەیرووت ئاشکرا دەکرێت

سەرچاوەی تەقینەوەکەی بەیرووت ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد      ...     مەستردینامیت  :  تەقینەوەکەی بەیرووت سەرچاوەکەی بۆمب بووە نە نیتراتی ئامۆنیۆم .

دانێلۆ کۆپێ ، کارناسی ٥٦ ساڵەی ئیتاڵیایی لەو باوەڕەدایە تەقینەوەکەەی بەیرووت سەرچاوەکەی تەقینەوەی بۆمب بووە نە نیتراتی ئامۆنیۆم .

کۆپێ یەکێک لە زیرەکترین و بە تواناترین کەسانە کە لە بواری بۆمب دا لە ئیتاڵیا ناوبانگی مەستر دینامیت ی هەیە و دەڵێ تەقینەوەی ٤ ی ئۆگۆست کە تاکوو ئێستا بووتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٦٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٦هەزار کەس و و وێران بوونی ٣٠٠ هەزار خانوو ، بە هۆی نیتراتی ئامۆنیۆم ەوە نەبووە چوونکە ڕەنگی هەورەکە کە بە هۆی تەقینەوەکەوە بەرز بووەتەوە پرتەقاڵی یا خود نارنجی بووە .

ئەو لە هەورەها شیکردەوە کە ئەگەر تەقینەوەکە بە هۆی نیتراتەوە ببوایە دەبوو کە هەوری تەقینەوەکە بە ڕەنگی زەرد دەر بهاتایە نە خود پەرتەقاڵی !

بە ووتەی کۆپێ بە ئاشکرا دیارە کە دەتوانی ستوونێکی پەرتەقاڵی کەرپووچی ببینرێت کە بە ڕەنگی سووری ڕۆشن دەرهاتووە کە ئەمە هەموو کات بە هۆی لیتیۆمەوەیە کە لیتیۆم جۆرە ئاسنێکی پێشڕانەی مووشەکی سەربازی هەژمار دەکرێت .

ئەو هەروەها ووتی : من وا بۆی دەچم کە لەوێ چەک و تەقەمەنی بوونی هەبووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە