سەرۆکوەزیرانی عێراق داواکارییەک ئاراستەی فەڕەنسا دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق داواکارییەک ئاراستەی فەڕەنسا دەکات

پەیامی کورد      ...     سەرۆکوەزیرانی عێراق داواکارییەک ئاراستەی فەڕەنسا دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیران  لە میانەی سەردانی داهاتوویدا بۆ فەڕەنسا داوا لەو ووڵاتە دەکات چەک بە عێراق بفرۆشێت.

فۆئاد حسێن ڕایگەیاند و ووتی خواستێکی فەڕەنسی هەیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، کە لەگەڵ خواستی عیراقیدا هاوتایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵی".

ووتیشی"پڕۆژەیەکی ئابووری پێشنیازکراوە لە بنەمادا پەسەند کراوە، بۆ ئەوەی کۆمپانیا فەرەنسیەکان ئەو پرۆژانە جێبەجێبکەن بۆ یارمەتیدانی عێراق".
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو ، پرۆژە ئابوورییەکە لە چوارچێوەی ژێرخان و خزمەتگوزاری و کەرتی ووزە و نەوت و هەروەها پرسە ئەمنی و سەربازییەکانی هەر دوو ووڵاتدا دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە