پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەستی لە کار کشاندەوە
بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە پاریس ەوە لە زاری کۆشکی سەرۆککۆماری فەڕەنساوە ڕایگەیاند ژان کستکس ، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دەست لەکار کشاندنەوەی خۆی و دەولەتەکەی ڕادەست کردووە
کۆشکی ئێلیزەلە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کاستکس ڕۆژی دووشەممە چووەتە کۆشکی سەرۆککۆماری تاکوو دەست لەکار کشاندنەوەی خۆی بە شێوەی فەرمی ڕادەست بکات و ڕاستەوخۆ سەرۆککۆماری ش پەسەندی کرد .
چاوەڕوان دەکرێت ماکرۆن بە زووترین کات سەرۆکوەزیرانی نوێی خۆی دەست نیشان بکات . میدیاکانی فەرەنسا دەڵێن وەزیری کاری ئێلیزابێت بۆرن جێگای ڕەزامەندی ئەم کارەیە و لە فەڕەنسا ئەمە کارێکی لە مێژینەیە کە سەرۆککۆمارەکان لە ماوەی دەورەی کارەکەی خۆیان دا زیاتر لە یەک سەرۆکوەزیریان هەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە